هەڵمەتی دووەم بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفلكراوان دەستیپێكرد
٤ی شوباتی ٢٠٢٥
لەلایەن تیمی نیشتمانی عیراقەوە، هەڵمەتی دووەم بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفلكراوانی كۆیە دەستیپێكرد.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەیەك كە پێكهاتوون لە دەزگای شەهیدانی عیراق و فەرمانگەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان و پزشكی داد لە كۆیە دەستیان بە وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان كردووە، بڕیارە لیژنەكە شەش رۆژ بمێننەوە.
وتیشی، وەرگرتنی سامپڵی خوێن بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی روفاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكانە، كە لە ماوەكانی رابردوودا بە هەوڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، لە تەلشێخە چەند گۆڕێكی بە كۆمەڵ دۆزرانەوە، لە مانگی 12ی 2024 و سەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵیش دەستكرا بە هەڵدانەوەی گۆڕەكان.