سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی روداوەكانی سوریا لە عیراق دەدات و دەڵێت، چەند كەس و لایەنێك دەیانەوێت سیناریۆی سوریا لە عیراق دووبارە بكەنەوە.

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە وتارێكیدا رایگەیاند، ئەو روداوانەی لە ناوچەكەدا روودەدەن، فیتەنەیەكی گەورەیە و پێویستە بە كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی بەرانبەری بوەستنەوە، بە پێچەوانەوە فیتنەكە بە تەواوی لە ناوچەكەدا بڵاودەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چەند كەس و لایەنێك دەیانەوێت روداوەكانی سوریا لە عیراق دووبارەبكەنەوە و پێویستە رێگرییان لێبكرێت.

مالكی جەختی لەوەشكردەوە، عیراق وڵاتێكی سەقامگیرە و بە میكانیزمەكانی هەڵبژاردن و دیموكراسی بەڕێوەدەچێت، هەروەها تیایدا دەسەڵات و كۆدەنگییەكی تەواو لەنێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگەدا هەیە و كاریش دەكرێت، بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش و تائیفەگەری لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا.