نەتەوە یەکگرتووەکان کەمپینێکی بۆ پاڵپشتیکردنی عیراقییەکانی کەمپی هۆڵ راگەیاند بە مەبەستی تێکەڵکردنەوە و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین پاڵپشتی عیراق بكەن بۆ گەڕاندنەوەی عیراقییەكانی ناو كەمپی هۆل لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، دەشڵێت، ئامانجیان لەو كەمپینە كۆتایی هێنانە بەو بابەتە و كەمكردنەوەی هەڕەشەكانی داعشە لەسەر عیراق.

وتیشی، لە ساڵی 2021ەوە عیراق دەستیكردوە بە گەڕاندنەوەی ئەو كەسانە كە ٪60یان منداڵن و هاوکات دەشبێت پاڵپشتی ئەو كەسانە بکرێت و دوبارە راهێنانەوەیان پێبکرێت بۆ تێکەڵبونەوە بە کۆمەڵگا. 

كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ له‌ قه‌راغ به‌شی باشووری شارۆچكه‌ی ئەلهۆل له‌ سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1991، له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی كه‌نداو دروست کراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌مپه‌ هه‌ره‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان له‌ پەککەوتە و ژن و منداڵەکانی جەنگی سووریا و داعش و زۆرجار، لەلایەن چاودێرانەوە وەک مەترسی ناسێنراوە.