كشتوكاڵی عیراق: نزیكین له خۆبژێوی لە بەرهەمی تهماته و پهتاته
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، نزیكن لە گەیشتن بە خودبژێوی لە شەش جۆری بەروبومی خۆماڵیدا، لەوانە تەماتە و پەتاتە.
محەممەد خەزائی؛ وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، زۆرێك لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە وەرزی كشتوكاڵیی رابردوودا بەرهەمی زۆریان بەدەستهێناوە، كە ناویان ناوە وەرزی لوتكە، لەنێویاندا میوە، بەو پێیەی جگە لە پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، چوار هەزار تۆنیش هەناردەی دەرەوە كراون.
وتیشی، عیراق نزیكە لە گەیشتن بە خودبژێوی لە شەش بەروبومی گرنگدا، لەوانە تەماتە و پەتاتە و خەیار و كاڵەك وشوتی و خورما و ئامادەكاریش دەكەن بۆ راگرتنی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە لە وڵاتانی دەرەوە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 70 هەزار تۆن بەروبوومی سەوزەش هەناردەكراوە، هەناردەی خورماش لە ساڵی 2024دا زیادیكردووە بۆ 730 هەزار تۆن دوای ئەوەی لە ساڵی 2023دا تەنها 650 هەزار تۆن بووە.