میدیا عیراقییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ 31-1-2025 لەسەر رێگەی نەجەف-دیوانیە پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکاران توشی روداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانی لەدەست داوەو 37یش بریندارن کە 11یان برینیان سەختە.

سەرچاوە پزیشکییەکانی دیوانییە ئاماژەیان بەوەداوە، بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارانەوە پێدەچێت ژمارەی گیان لەدەست دان بەرزبێتەوە.

بەپێی گێڕانەوەی میدیاکان؛ روداوەکە کاتێک رویداوە کاتێک پاسەکە بەرەو نەجەف رۆیشتووە، بەهۆی کارکردن لە ڕێگاکەدا شۆفێرەکە سەری لێتێکچووە و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تردا کێشاوە کە بەرەو روی هاتووە.