سودانی پەیامێكی ترەمپ بە لێپرسراوانی ئێران دەگەیەنێت
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە تاران و پەیامێكی ترەمپ بە لێپرسراوانی ئێران دەگەیەنێت.
نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمرۆِ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، بڕیاریشە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
میدیاكانی عیراق رایانگەیاند، سەردانەكەی سودانی بۆ تاران بۆ گەیاندنی پەیامێكی ترەمپە سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا.
پێشتر، ئیسماعیل بەقائی وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران رایگەیاند، سەردانەكەی سودانی بۆ تاران، لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری ئێرانە و ئامانج لێی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە، به دڵنیاییشەوه پێشهات و روداوەكانی ناوچەكه بەتایبەت سوریا بەشێك دەبن له تەوەرەكانی گفتوگۆی نێوان سودانی و لێپرسراوانی ئێران.
سودانی، لە سەردانەكەیدا بۆ تاران وەفدێكی سیاسی و ئابووری یاوەری دەكەن و سەردانەكەش بۆ ماوەی ڕۆژێك دەخایەنێت.