فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكدا لە نزیك كەركوك چەند تیرۆرستێكی داعش كوژراون و پێگەكانیشیان خاپوور كرا. 

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری و زانیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپراسیۆنێكیان لە رێگەی بەكارهێنانی فرۆكەی ئێف ١٦ لە زنجیرە چیای حەمرین لە نزیك كەركوك ئەنجامدرا.

راشیگەیاند، چەند ئەشكەوت و پێگەیەك خاپوور كران كە زانیاری هەبوو كە سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بن،  دواتر لاشەی چەند تیرۆرستێك دوای ئۆپراسیۆنەكە دۆزرانەوە.