" سودانی رۆژی چوارشەممە سەردانی تاران دەكات"
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق
بڕیارە رۆژی چوارشەممە سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران بكات و پەیوەندی بە ئاسایشی ناوچەكەوە هەیە.
عەلادین بروجەردی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئێران بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو بەهۆی پەیوەندییەكانی نێوانیانەوە ملیۆنان زیارەتكاری ئێرانی ساڵانە سەردانی مەزارە پیرۆزەكانی عیراق دەكەن.
وتیشی، رۆژی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران دەكات و ئەو سەردانە گرنگی تایبەت خۆی هەیە و پەیوەندی بە ئاسایشی ناوچەكەوە هەیە.



