مەشهەدانی داوای پێكهێنانی هاوپەیمانێتی له نێوان عیراق و پێنج وڵات دەكات
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
مەشهەدانی دەڵێت هاوپەیمانێتییەكە بۆ سەقامگیری سوریا و رێگەگرتن لە دابەشبوونی دەبێت.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای پێكهێنانی هاوپەیمانێتی له نێوان عیراق و پێنج وڵات دەكات بەمەبەستی كاركردن بۆ سەقامگیری سوریا و رێگەگرتن لە دابەشبوونی ئەو وڵاتە.
مەحمود مەشهەدانی لەبارەی ئەو وڵاتانەوە وتی، دەبێت هاوپەیمانێتییەكی راستەقینە لە نێوان عیراق، كۆماری ئیسلامی ئێران، توركیا، سعودیە، ئوردن و میسر هەبێت تا پێكەوە ار بۆ سەقامگیربونی رەوشی سوریا بكەن، چونكە لەبەرژەوەندی ئەو وڵاتانەدا نییە دابەشبوون لە ناوچەكەدا هەبێت .



