سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، "سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە هێزە سیاسییەکان وکارەکتەرە کۆمەلایەتییەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان و میدیاکان دەکات کە پێش ڕاگەیاندن لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی بکەن و زانیاری راستەقینە و ڕەسمی دوور لە هەواڵی ناڕاست و چەواشە وەربگرن کە دووربێت لە نیازی خراپ و دەرگای سەرۆکایەتی کۆمار کراوەیە بۆ هەموان بەمەبەستی بەدواداچون بەتایبەتی لەم پرسەدا".

دەقی بەیاننامەکە

لە کاتێکدا سەرۆکایەتی کۆمار پابەندبوونی تەواوی خۆی بە دەستوور و یاساکان لە مەسەلە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانی کە کاری لەسەر دەکات دووپات دەکاتەوە، لەوانە دۆسیەی پەسەندکردنی حوکمی لەسێدارەدان کە پاش لێکۆڵینەوە لە سەرجەم ئەو دۆسیانەی کە بە شێوەیەکی ورد و شەفاف پێشکەش دەکرێن و دوای دڵنیابوون لەوەی کە بەندەکان لەگەڵ هەموو ڕێکارە یاساییەکانی وەک هەڵسەنگاندن و دووبارە دادگاییکردندا دەگونجێت و پێش بڕیاردان لەسەر ئەو بڕگەیە پێشکەش بە لیژنەی لێبوردنی تایبەت دەکرێت. 

سەرۆکایەتی کۆمار سەرنجیدا لە بەیاننامەی داوای لێبوردنەکەی سەرۆکی پارتی چارەسەر د.جەمال کەربولی ، سەبارەت بەو زانیارییە چەواشەکاریانەی سەبارەت بە پەسەندکردنی حوکمی لەسێدارەدان پێشکەشی کردبوو و تێیدا ئاماژەی بە پاکی ڕێوشوێنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و نادروستی ئەو لێدوانانەی کە پێشتر لەو بارەیەوە کردبووی سەبارەت بە پەسەندکردنی حوکمی لەسێدارەدان ئاماژەی بە ڕاستگۆیی ڕێوشوێنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و نادروستی ئەو لێدوانانەی کە پێشتر لەم بارەیەوە کردبووی راست کردەوە. 

بەم بۆنەیەوە سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە هێزە سیاسییەکان وکارەکتەرە کۆمەلایەتییەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان و میدیاکان دەکات کە پێش ڕاگەیاندن لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی بکەن و زانیاری راستەقینە و ڕەسمی دوور لە هەواڵی ناڕاست و چەواشە وەربگرن کە دووربێت لە نیازی خراپ و دەرگای سەرۆکایەتی کۆمار کراوەیە بۆ هەموان بەمەبەستی بەدواداچون بەتایبەتی لەم پرسەدا. 

سەرۆکایەتی کۆمار