نوێنەری دەسەڵاتی شارستانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی  و ئەمینداری دەستەی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند، عیراق رەزامەندی دەربڕیوە بە رادەستکردنەوەی ١٣٠ زیندانیی بە تاران.

کازم غەریب ئابادی نوێنەری دەسەڵاتی شارستانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی  و ئەمینداری دەستەی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاندووە، عیراق رەزامەندی داوە بە گواستنەوە و رادەستکردنەوەی ١٣٠ زیندانیی ئێرانی بە تاران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو غوڵام حسێن موحسینی سەرۆکی دەسەڵاتی شارستانی ئێران سەردانی عیراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە، عیراق ئەو رەزامەندیەی داوە، لەکاتێکدا ١٦٠ زیندانیی ئێرانیی لە زیندانەکانی عیراقدا هەن.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە دەشڵێت، بڕیارە پڕۆسەی گواستنەوەکە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.