ئیسماعل بەقائی: هێرشکردنە سەر ئێران، لە بری سەرکەوتن شکستی بەدوادا دێت
بڵند
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشوازی لە شکستخواردنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردندا دەکەن و بە هێرشکردنە سەر ئێران سەرکەوتن بەدەست نایەت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێکیدا لە ئێکس، ئیسماعیل بەقائیی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی توندی لە سیاسەتی ئەمریکا گرتووە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەستدرێژیکردنە سەر ئێران لەژێر کاریگەریی هەڵەی مێشک و فێڵبازیی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا بووە.
ناوبراو، جەختی کردەوە کە گەلی ئەمریکا، لەم هەڵبژاردنەدا پەیامێکی توندی دایە لێپرسراوانی ئەمریکا، کە جەنگیان لەگەڵ ئێران ناوێت.
بەقائیی ئاماژەی بەوەکردوە، "حوکمدان و هێرشکردن سەر ئێران سەرکەوتنی لێ ناکەوێتەوە و تەنیا بەرەو شکستت دەبات"
ئەم قسانەی بەقائیی، لە کاتێکدایە، دوای شکستەکەیان لە هەڵبژاردن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرەڕای داننان بە کاریگەریی جەنگ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، جەختی لەوە کردووە کە لە هێرشکردن سەر ئێران پەشیمان نییە و دوو ساڵی مێژویان بەڕێکردوە.


