لە عێراق ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە بەرزبوونەوەدان
رێبوار
٥ی تەمووزی ٢٠٢٣
سائر سەبری حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، تا رۆژی یەکشەممەی رابردوو، ٢٨٩ حاڵەتی توشبوون و ٤١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە بە رێژەی ١٤%.
وتیشی، پارێزگای زیقار بە ٧٣ حاڵەتی تووشبوون و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان، پلەی یەکەمی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرتووە و کەمترین رێژەی تووشبوونیش لە پارێزگای ئەنبارە کە سێ حاڵەتە، پارێزگای سلێمانیش تاکە پارێزگای عێراقە ھیچ حاڵەتی ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارنەکراوە.