ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕگەیەک دەکەن کە بۆ بودجە زیادکراوە
هەژار
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
بەپێی پێشنیازێکی سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕگەیەک بۆ ماددەی یەکی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق زیادکراوە و بریتییە لە کردنەوەی لق بۆ خوێندنی باڵا لە کۆلێژە ئەھلییەکان و سیستمی فێرکردن لە کەرتی تایبەت، لە بەرامبەریشدا زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار ئیمزایان کۆکردووەتەوە و داوا دەکەن ئەو بڕگەیە ھەڵبوەشێنرێتەوە و بەھیچ شێوەیەک نەخرێتە دەنگدانەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو بابەتە تەنھا پەیوەندی بە دەسەڵاتەکانی ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردەی عێراقەوە ھەیە و بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە بودجەوە نییە و نابێـ بخرێتە دەنگدانەوە.