چوارچێوەی ھەماھەنگی: لایەنەکان سورن لەسەر ئەوەی ئەمشەو بودجە پەسەندبکرێت
ڕێبوار
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
مەھدی تەقی پەرلەمانتاری چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە، سەرجەم لایەنەکانیش سورن لەسەر ئەوەی ئەمشەو دەنگی لەسەربدرێت و دوانەخرێت.
وتیشی، کەشی گفتوگۆکان ئەرێنییە و گفتوگۆکان بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
جەختیشیکردەوە، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان لایەنەکاندا ھەیە و کۆدەنگی و رێککەوتنی سیاسی لە ئارادایە بۆ تێپەڕاندنی بودجە بەزووترین کات.