دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەردەکات
ڕێبوار
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی بڵاویکردەوە، لایەنە دادوەرییەکان لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەو دۆسیانەی کردوویانە، ٥٢ فەرمانی بانگھێشتکردن و دەستگیرکردنیان بۆ ٥٢ بەرپرسی باڵا دەرکردووە.
رونیشیکردووەتەوە، لەنێو ئەو کەسانەی فەرمانەکانیان بۆ دەرچووە، ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، دوو وەزیری پێشوو و دوو وەزیری پێشووتر، بریکارێکی ئێستای وەزیر و سێ بریکاری پێشوو و سێ پارێزگاری ئێستا و دوو پارێزگاری پێشوو ھەیە.