جیهانجیهان

عەلی باقری کەنی یاریدەدەری وەزیری دەرەەوی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، لە دوای دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ھیچ وڵاتێکی ئەوروپی ھەنگاوی کاریگەریی نەناوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانەوەی وڵاتانی ئەوروپا لە رێککەوتنەکە نەیاتوانیوە کاریگەریی لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنەکە دروست بکەن.بێھیوایی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنەکە نەیانتوانیوە ئەمریکا قایل بکەن بە گەرانەوە بۆ نێو رێککەوتننامەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوێژخوێنان ھاوشانی یەکتر وەستان و دووری نێوانیان کۆتایی پێھێنا، ھاوکات، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاندووە، رێکارەکانی پەیوەست بە خۆپارێزییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمکراوەتەوە و رۆژانەش توشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمیکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پارەی کڕینی چەند فڕۆکەیەکی ئێف٣٥ی بە ئەمریکا داوە، بەڵام ئەمریکا ئامادە نەبوو ئەم فڕۆکانە بە تورکیا بفرۆشێت و ئێستا ئەمریکییەکان بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف١٦ش مەرجیان داناوە و پێیان وتوون تورکیا دەتوانێت بەو پارەیەی بۆ ئێف ٣٥ بە ئەمریکای داوە فڕۆکەی ئێف١٦ بکرێت.


لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە تورکیا داوای کڕینی ئێف١٦ی کردووە و داواکەش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، بەڵام ئەردۆغان ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ھیچ داوایەکی لەو شێوەیان لە ئەمریکا نەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی دوشەمەوە شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ ھەورە بروسکە روو لە پارێزگاکانی باکور و باکوری خۆرئاوا دەکات و تا ڕۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ھاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینە، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ورمێ، زەنجان، ھەمەدان و لوڕستان ٧ بۆ ١٠ پلە دادەبەزێت و لە ھەندێک ناوچەش بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە.


رێکخراوی کەشناسی ئێران ھۆشداریشیداوە کە نزمبوونەوەی پلەی گەرما لەو ناوچانە، زیان بە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان و سامانی ماسی دەگەیەنێت.


چەند رۆژێک پێش ئێستاش، زریانێکی بەھێز بەناوی شاھین رووی لە ناوچەکانی باشوری ئێران کرد و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حوجەتوڵا موجەدەدی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی ئەفغانستان رایگەیاند، لە دوو مانگی رابردوودا نزیکەی ٢٠٠ رۆژنامە و کەناڵی تەلەفزیۆنی و سۆشیاڵ میدیا بەھۆی یاسا توندەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان و کێشە ئابورییەکانەوە داخراون.

پێشتریش لیژنەی پاراستنی پەیامنێران لە ئەفغانستان رایگەیاندبوو، دوای گەڕانەوەی تاڵیبان، ٧٠٪ی میدیای ئەو وڵاتە چالاکییەکانیان راگرتووە و راگەیاندن لە ئەفغانستان بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای تاوانە قورسەکانی وان، بە پاساوی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" سزای ساڵێک و ھەشت مانگ زیندانیی بەسەر ئایسەل توغڵوک سەپاند کە پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپەیە".


ئایسەڵ کە ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە، ساڵی ٢٠١٢ بە پاساوی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر لەلایەن دادگاوە تۆمەتبار کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی ھیومان ڕایس وۆچ ڕایگەیاندووە، لەسەر سنورەکان حکومەتی ئەنقەرە مافی کۆچبەرانی ئەفغانی پێشێل کردووە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بونەتەوە و بە زۆرەملێ دیپۆرتی ئێران کراونەتەوە.


ڕێکخراوەکە دوای لە (ئەنگێلا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە، لە سەردانەکەی بۆ تورکیا، فشار لەسەر لێپرسراوانی ئەنقەرە دروست بکات بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵی ئەفغانییەکان بۆ سەر سنوری ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆبێرت مالی نێردەی ئەمریکا بۆ دۆسیەی ئێران ڕایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی کەنداو گفتوگۆ لە بارەی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەن.


وتیشی، گەشبینە کە تاران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر تاران بە کردار بیسەلمێنێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا.


(جۆزێف بۆریڵ) لێپرسراوی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش ڕاگەیاندووە، ئەوروپا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بەڵام (ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان) وەزیری دەرەوەی سعودیە، ھۆشداری داوە لە پڕۆسەی خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی و دەشڵێت، گفتوگۆکانی نێوان تاران و ڕیاز تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان، تەقاندنەوەی مزگەوتێکی شیعەکانی لە قەندەھار لە ئەستۆ گرت کە بووە ھۆی کوژرانی ٦٠ کەس و برینداربوونی دەیان کەسی تر.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش تەقینەوەکەی ئیدانە کرد و داوای سزادانی ئەو کەسانەی کرد لە پشت تەقینەوەکەوە بوون.
پەلامارەکانی داعش بۆ سەر مزگەوتی شیعەکان لە ئەفغانستان چڕبووەتەوە و ھەینی ڕابردووش داعش مزگەوتێکی لە کندوز لە باکوری ئەفغانستان تەقاندەوە و بەھۆیەوە دەیان کەس گیانیان لە دەستدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیوەست بە دۆسیەکەی سەدات پەکەر ٢٦ کەس دەستگیرکراون و دۆسیەش بۆ ٩٢ گومانلێکراوی تر کراوەتەوە و رەوانەی دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنادۆڵ کراوە.


سەدات پەکەر مافیایەکی بەناوبانگە و لە تورکیا ھەڵاتووە، لە چەند مانگی رابردووشدا چەند ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و باسی لە چەند دۆسێیەکی نھێنی کرد کە یەکێک لەوانە ناردنی چەک بوو بۆ بەرەی نوسرە لە سوریا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک دورگەی بالی لە ئەندۆنیزیا ھەژاند و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسی تریش بریندار بوون، دەیان باڵەخانە و خانووش زیانیان پێگەیشتووە.


بە پێی ڕاگەیەندراوی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی، گوڕی بومەلەرزەکە ٤.٨ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و قوڵاییەکەشی ١٠ کیلۆمەتر بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا لە سوریا داوایان لە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانیان کردووە لە ئامادەباشیدا بن بۆ ھەر فەرمانێکی سوپای تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاڤای کوردستان.


ئەو داوایەی سوپای تورکیا دوای لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دێت کە ڕایگەیاندبوو وادەی شەڕ لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە ڕۆژئاڤای کوردستان نزیکبووەتەوە.


ڕەوانگەی سوری ئاشکراشیکردووە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزە کوردییەکان و گوندی عەلقەمیە و مەرعەناز و شوارغە لە باکوری حەلەب و لە ھەمان کاتیشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی عەفرین دەسوڕێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھرام عەینوڵاھی وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ ھاتنی شەپۆلی شەشەمی کۆرۆنا لە وڵاتەکە ئەنجامداوە و سەرجەم نەخۆشخانەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.


ھیواشی خواست، بەھۆی کوتانی ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیانی ئێران بە ڤاکسینی کۆرۆنا و بەڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، شەپۆلی شەشەمی کۆرۆنا لە شەپۆلەکانی پێشووتر سوکتر بێت.


بەپێی ئامارە رەسمییەکان، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ، پێنج ملیۆن و ٧٧٣ ھەزار و ٤١٩ کەس لە ئێران توشی کۆرۆنا بوون و ١٢٣ ھەزار و ٨٧٦ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحوڵا خوداییان وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، وەلیوڵا سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندی لە سەردەمی سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی، بە ١٠ ساڵ زیندانیی و جێگرەکەی، ئەحمەد عێراقچی بە ھەشت ساڵ زیندانیی سزا دراون.


سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئێران و جێگرەکەی، بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانیان و شێواندنی بازاڕی دراو و زەمینە خۆشکردن بۆ کڕین و فرۆشتنی نایاسایی دراو بە رێژەی ١٥٩ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلار و ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یۆرۆ، سزاکەیان بەسەردا سەپێنراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند، پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە گواستنەوەی ئەو ھاوڵاتییە ئەمریکی و ئەفغانییانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت ئەفغانستان بەجێبھێڵن و لەسەر ئەو بابەتەش لەگەڵ چەند وڵاتێک گفتوگۆیان کردووە بۆئەوەی ھەندێک لە ئەفغانییەکان وەربگرن.


بەرپرسە ئەمریکییە باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆیان کردووە بۆئەوەی ھاوکاریان بن لە گواستنەوەی ئەمریکی و ئەفغانییەکان لە ئەفغانستان و لە ماوەی چەند ھەفتەی رابردووشدا چەند ھاوڵاتییەکی وڵاتەکەیان گواستوەتەوە بۆ ئەمریکا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بە رۆژنامەی بەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی راگەیاندووە، تاکە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئەوەیە ھەردوولا خاوەن دەوڵەتی دانپێدانراو بن و ئەگەر ئەو کارەش نەکرێت ناکۆکییەکان بەردەوام دەبن.


لاڤرۆڤ داواش لە بەرپرسانی ئیسرائیل و فەڵەستین کرد بەردەوامیی بە گفتوگۆکانی نێوانیان بدەن، چونکە تەنھا بە گفتوگۆ دەتوانن بگەن بە رێککەوتن و چارەسەری تەواوەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...515516517518519...586