لای خۆشیەوە ستران عەبدوڵا قەڵغانی ڕێزی پێشکەش بە نوسەرانی ئامادەبوو کرد و پشتگیری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی بۆیان دووباتکردەوە.
ئەو کتێبە کۆکراوەی نوسینەکانی "عەباس بەدرییە" لەبارەی بابەتە ڕۆشنبیری و فکرییەکانەوە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ١٩٧٠ "عەباس بەدری" کۆیکردبوونەوە.
مامۆستا عەباس بەدری ڕۆژنامەنوسێکی بە ئەزموون و قەڵەمێکی بە ھەڵوێست بووە، لە ساڵی ١٩٤٣ لە دایکبووە و لە ١٤ کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ کۆچی دوایی کردووە.
ھاوکات لە کۆلێژی زمانی کوردی مەراسیمێک بەو بۆنەوە ڕێکخرا لە مەراسیمەکەدا باس لە قۆناغەکانی ژیان و خوێندنی نوسەر پڕۆفیسۆر دکتۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵ کرا لە خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردی و سود وەرگرتن لە نوسینەکانی لە قۆناغە جیاجیاکانی خوێندن.
ئەمە نۆزدەهەمین پێشانگای هونەرمەند ناسر دانیشوەرە كە بە هاوكاری یەكەی بەرهەمە ئەدەبییەكانی بنكەی هونەری پارێزگای ورمێ، بەڕێوە دەچێت.
ناسر دانیشوەر لە دایكبووی ١٩٨١ لە شاری شنۆیە، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە چالاكی هونەری كردووە.