logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

هونەرمەند شەهرامی نازری ڕێزی لێنرا

هونەرمەند شەهرامی نازری ڕێزی لێنرا

کوردسات نیوز

١٦ی ئایاری ٢٠٢٢

article-image

 

نوێترین هەواڵەکان

img
هونەری١٥ خولەک لەمەوبەر

ئێران دەستیکرد بە هێرش بۆ سەر بنکە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران لە وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمیەکانی، هێرشی کردە سەر بنکە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لە قەتەر و عیراق و کوێت.

نوێ دەکرێتەوە...

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١ سەعات لەمەوبەر

قەتەر ئاسمانی خۆی داخست

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند؛ لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و دانیشتوان و گەشتیاران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست.  

لە راگەیەندراوێکدا، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی قەتەرەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لە چوارچێوەی پابەندبوونی دەوڵەتی قەتەر بە سەلامەتی هاووڵاتیان و سەردانیکەران، راگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە وڵاتەکەیدا رادەگەیەنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێک رێکاری خۆپارێزی کە بە پشتبەستن بە پێشهاتەکانی ناوچەکە گیراوەتەبەر".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەردا هاتووە: "وەزارەتی دەرەوە دووپاتی دەکاتەوە کە لە نزیکەوە و بەردەوام چاودێری دۆخەکە دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکان دەکەن. لە کاتی خۆیدا لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە زانیاری نوێ بڵاودەکەنەوە".
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٢ سەعات لەمەوبەر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیسرائیل هەوڵدەدات کۆتایی بەجەنگ بهێنێت لەگەڵ ئێران

بەپێی راپۆرتی بەرپرسانی ئیسرائیلی و عەرەب، دوای هێرشی ئەمریکا بۆ وێستگە ناوکییەکانی ئێران، ئیسرائیل هەوڵدەدات لە نزیکترین کاتدا شەڕەکەی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبهێنێت.

بەرپرسانی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکیان وتووە کە وڵاتەکەیان چاوەڕوان دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی ئەو ئامانجانەی کە لە پێناویدا هێرشی کردە سەر ئێران بپێکێت و، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە بەرەنگاربوونەوەکان.

ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەرپرسانی عەرەبی ناوچەکەیان راگەیاندووە کە ئیسرائیل هەوڵدەدات بەم زووانە شەڕەکە کۆتایی پێبهێنێت، و داوای لێکردوون ئەم پەیامە بە ئێران بگەیەنن. ئەم بەرپرسانە رایانگەیاندووە کە ئێران پێی راگەیاندون، کە هێشتا ئامادە نییە بۆ دانوستان، چونکە وای دەبینێت ئەرکی خۆیەتی وەڵامی هێرشی ئەمریکییەکان بۆ سەر ئاژانسە ناوەکیەکان بداتەوە.

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرنگترین سێ پێکهاتەی ناوکیی بوون لە ئێران و بووە هۆی نزیککردنەوەی ئیسرائیل لە ئامانجەکانی، کە بریتییە لە لاوازکردنی توانای ناوەکیی ئێران.

بەرپرسانی ئیسرائیلی جەختیان کردووەتەوە کە هیوادارن ئێران بەرەو مێزی دانوستان بچێت و رازی بێت بە راگرتنی دەوڵەمەندکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی.
هەروەها ئاماژەیان پێداوە کە ئیسرائیل ئامادەیە لە داهاتوودا هێزی ئاسمانی بەکاربهێنێت ئەگەر بینی تاران دوبارە هەوڵدەدات بەرنامەی ناوەکیی بەرهەم بهێنێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ ئێوارەی یەکشەممە وتی کە ئیسرائیل "زۆر زۆر نزیکە" لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی، بەبێ ئەوەی "کات" رون بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.