لە کەرکوک مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک ڕووناکبیری نەتەوە جیاوازەکان بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
١ی تەمووزی ٢٠٢٢
لای خۆشیەوە ستران عەبدوڵا قەڵغانی ڕێزی پێشکەش بە نوسەرانی ئامادەبوو کرد و پشتگیری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی بۆیان دووباتکردەوە.
کوردسات نیوز
١ی تەمووزی ٢٠٢٢
لای خۆشیەوە ستران عەبدوڵا قەڵغانی ڕێزی پێشکەش بە نوسەرانی ئامادەبوو کرد و پشتگیری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی بۆیان دووباتکردەوە.
بەپێی راپۆرتی بەرپرسانی ئیسرائیلی و عەرەب، دوای هێرشی ئەمریکا بۆ وێستگە ناوکییەکانی ئێران، ئیسرائیل هەوڵدەدات لە نزیکترین کاتدا شەڕەکەی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبهێنێت.
بەرپرسانی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکیان وتووە کە وڵاتەکەیان چاوەڕوان دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی ئەو ئامانجانەی کە لە پێناویدا هێرشی کردە سەر ئێران بپێکێت و، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە بەرەنگاربوونەوەکان.
ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەرپرسانی عەرەبی ناوچەکەیان راگەیاندووە کە ئیسرائیل هەوڵدەدات بەم زووانە شەڕەکە کۆتایی پێبهێنێت، و داوای لێکردوون ئەم پەیامە بە ئێران بگەیەنن. ئەم بەرپرسانە رایانگەیاندووە کە ئێران پێی راگەیاندون، کە هێشتا ئامادە نییە بۆ دانوستان، چونکە وای دەبینێت ئەرکی خۆیەتی وەڵامی هێرشی ئەمریکییەکان بۆ سەر ئاژانسە ناوەکیەکان بداتەوە.
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرنگترین سێ پێکهاتەی ناوکیی بوون لە ئێران و بووە هۆی نزیککردنەوەی ئیسرائیل لە ئامانجەکانی، کە بریتییە لە لاوازکردنی توانای ناوەکیی ئێران.
بەرپرسانی ئیسرائیلی جەختیان کردووەتەوە کە هیوادارن ئێران بەرەو مێزی دانوستان بچێت و رازی بێت بە راگرتنی دەوڵەمەندکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی.
هەروەها ئاماژەیان پێداوە کە ئیسرائیل ئامادەیە لە داهاتوودا هێزی ئاسمانی بەکاربهێنێت ئەگەر بینی تاران دوبارە هەوڵدەدات بەرنامەی ناوەکیی بەرهەم بهێنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ ئێوارەی یەکشەممە وتی کە ئیسرائیل "زۆر زۆر نزیکە" لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی، بەبێ ئەوەی "کات" رون بکاتەوە.
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە گەڵ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆبووەوە.
لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، و چۆنیەتی دورخستنەوەی عیراق و وڵاتانی ناوچەکە لەو شەڕە وێرانکاریە، وکاردانەوەکانی ئێستا و داهاتوی لە سەر عیراق، تاوتوێکرا.
هەردوولا، رەوشی سیاسی عیراق، و ئەو ئاستەنگانەی دەبنە رێگر لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، تاوتوێکرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، نامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەران، کە ئاراستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، تەسلیمی سەرۆک کۆمارکرد، و ناوەڕۆکی نامەکە لە کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتی کە ئەمڕۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی گشتی وڵات گرێدەدرێت، باس دەکرێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا پیت هێگسێت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە لە پێنتاگۆن، پشتڕاسیتکردەوە کە لێدانی هێزە ئەمریکیەکان بۆ سەر دامەزراوە ناوەکیەکانی ئێران "ورد و راستەوخۆ بوون و سەرکەوتنی ناوازەیان بەدەستهێنا"، هەروەها جەختی کردەوە کە "پڕۆگرامی ناوەکی ئێران بە تەواوی وێرانکراوە".
وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی ئەو هێرشە سەربازییە کە ئامانجەکەی هەرسێ دامەزراوەی سەرەکی ئێران بوو کە بریتین لە فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان، وتیشی "دوای چەند مانگ پلانی ورد" هات، و بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنۆلۆژیای ئاسمانی و دەریایی جێبەجێکرا.
هێگسێت وتی: "لێدانێکی کوشندەمان لە ئێران ئەنجامدا."
وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری لە هەر هەوڵێکی ئێران دا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هێرشە، و جەختیکردەوە، هەر هەر هەنگاوێکی تۆڵەسەندنەوە، توندتر وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن هێزەکانیانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: "پەیامەکە رونە: هیچ لێبوردنێک نییە لە مەترسی بۆ ئاسایشی ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانمان، و پێویستە ئێران تێبگات کە کاتی کۆتایی هاتووە."
وەزیری بەرگری ئەمریکا وتیشی: "سەرۆک ترەمپ باوەڕی بە سەپاندنی ئاشتی لە رێگەی هێزەوە هەیە، و ئەوەی ئەمڕۆ روویدا پراکتیزەکردنی ئەم بنەمایەیە."