تەندروستیتەندروستی

نزیكەی ٦٠%ی نەخۆشخانەكانی سوریا بەهۆی نەمانی پێداویستیەوە لە كاركەوتوون.


مارگرێت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، 58٪ی نەخۆشخانەكانی سوریا بەهۆی نەمانی پێداویستی و تیمی پزیشكییەوە لە كاركەوتوون.


وتیشی، سیستمی تەندروستی سوریا لە ئێستادا ناتوانێت پێداویستییەكانی هاووڵاتیان دابینبكات و هەزاران ئاوارەی سوریش لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان. 


دەشڵێت، پێویستیان بە تیمی پزیشكی هەیە لە سوریا بۆ پاڵپشتیكردنی حاڵەتە تەندروستیەكان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەكان و پێویستە پاڵپشتی دارایی زیاتریان بۆ دابینبكرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەشێك لە پێداویستییەكان پڕبكەنەوە. 


داواشی لە كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی كرد هاریكاری رێكخراوەكە بكەن بە ئامانجی بنیاتنانەوەی سیستمی تەندروستی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی بە هاووڵاتیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئایدزە و نەتەویەكگرتوەكانیش ئاشكرایدەكات نزیكەی ٤٠ ملیۆن توشبوی ئایدز لە جیهاندا هەیە.

بەپێی نوێترین ئاماری بەرنامەی هاوبەشی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئایدز، لە جیهاندا ٣٩ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار توشبونی ڤایرۆسی ئایدز هەیە كە زۆرینەیان لە باشور و رۆژهەڵاتی ئەفریقان.

نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندووە بەهۆی پێشكەوتنی تەندروستیی و هۆشیاریی خەڵكەوە، توشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز لە ساڵی ٢٠١٠-ەوە تا ئێستا بە رێژەی ٣٩٪ كەمیكردووە.

بە پێی ئەو ئامارانەی كە بڵاویان كردوەتەوە، هەر یەكە لە ئەفغانستان، میسر، فیجی، فیلیپین، پاپوا گینێی نوێ و سعودیە رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی ئایدز لە وڵاتەكەیان پێچەوانەی جیهان بە رێژەی ١٠٠٪ یان دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

ساڵی رابردوش لە هەرێمی كوردستان ٧٢ توشبوی ئایدز تۆمار كرا كە زۆرینەیان كەسانی بیانیبوون.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پزیشکێکی سلێمانی لە تاقیکردنەوەیەکدا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عیراق بەدەستهێنا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: " ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لەبواری نەشتەرگەری یورۆلۆجی لە ئاستێکی باڵادایە".


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: "(د. فەرمان محمد فرج) کە خوێندکاری بۆردی عیراقی و پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق بەدەستبهێنێت لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پسپۆڕی نەشتەرگەری یورۆلۆجی (گورچیلە و میزەڕۆ )".


لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لەبواری نەشتەرگەری یورۆلۆجی لە ئاستێکی باڵادایە و ساڵانە پزیشکانی سلێمانی لە ریزی پێشەوەی دەرچووانی ئەو بوارەن لە بوردەکانی کوردی و عیراقی و عەرەبی و بوونەتە جێی شانازی بۆ شاری سلێمانی بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.


pzishki-slimani-kur.png 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانایانی ڕووسیا توانیان بگەن بە دۆزینەوەیەک زانستی بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی مێشک کە پێشتر نەبووە، ئەمەش بە دەستکەوتێکی پزیشکی ناوازە دادەنرێت.

ماکسیم خاسناتینۆڤ، سەرۆکی توێژەران لە سەنتەری زانستی ڕووسیا بۆ تەندروستی خێزانی لە شاری "ئیرکوتسک"، ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجاممان داوە بۆ پەرەپێدانی دەرمانێکی نوێ بە مەبەستی چارەسەرکردنی "هەوکردنی مێشک" کە نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکی گواستراوەوە دروست دەبێت.

دەرمانەکە لە ڕووەکی "هلیلج کابلی" دروستکراوە، کە ئەم جۆرە بەرهەمە سروشتیانە کە لە سیستەمی پزیشکی وڵاتانی ئاسیادا بەکاردەهێنرێت، کە لە ڕێگەییەوە پێکهاتەیەکی دژە هەوکردنیان دۆزیوەتەوە کە دەکرێت کۆنترۆڵی هەوکردنی پەردەی مێشک بکات.

لە درێژەی هەواڵەکەشدا کە لە مالپەڕی سی ئێن ئێندا بڵاوکراوەتەوە، بەر لە بەکارهێنانی دەرمانەکە لە پلاندایە چەند تاقیکردنەوەیەکی لەسەر ئەنجامبدرێت بەمەبەستی سەلامەتی لە بەکارهێنانیدا ئەمەش لە کاتێکدا ئەم دەرمانە لە ئێستادا تاکە دەرمانە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی مێشک بەردەست بێت، بەڵام ئەم چارەسەرە تایبەتمەندییەک جیای دەکاتەوە ئەوەش شێوازی هەڵگرتنیەتی کە تەنیا دەتوانرێت لە پلەی گەرمی نێوان ٤ بۆ ٨ پلەی سەدیدا هەڵبگیرێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھەڵمەتێکی کوتان دژی سورێژە دوای مانگی رەمەزان ئەنجام دەدرێت، کە ھەشت ملیۆن خوێندکاری خوێندنگە سەرەتاییەکان لەسەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە، بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیشەوە.

وتیشی، خوێندکارەکان تەمەنیان لە نێوان شەش بۆ ١٢ ساڵدایە و ھەڵمەتەکە لە لایەن ھەشت ھەزار تیمی تەندروستی پسپۆڕەوە ئەنجام دەدرێت.

راشیگەیاند، ھەڵمەتەکە بۆ دوای مانگی رەمەزان دواخراوە و ١٠ رۆژ دەخایەنێت و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانیش ١٠ ملیار دیناری بۆ ئەو ھەڵمەتە تەرخان کردووە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی واست، ١٠ رێکاری نوێی بۆ رێگریکردن لە تووشبوون و بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە، کە دەبێتە یەکەمین پارێزگا لە عێراق دوای ماوەیەکی زۆر، کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە. 

تەندروستی واست داوای لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکان کردووە، خوێندکاران پابەندی بەستنی دەمامک بکەن و مەودایەک لەنێوان خوێندکاران و مامۆستایان ھەبێت و قەرەباڵغی ناو پۆلەکان کەمبکرێتەوە. 

ھەروەھا لە شوێنە گشتییەکان رێنمایی و پۆستەر سەبارەت بە نەخۆشییەکە بڵاوبکرێتەوە و دوور بکەونەوە لە تەوقە و باوەش و دەم و لوت لەکاتی کۆکە و پژمین دابپۆشرێت. داواشیکردووە ھەر خوێندکارێک یان مامۆستا و ھەرکەسێک گومانی تووشبوونی لەسەر بوو، رەوانەی نزیکترین ناوەندی تەندروستی بکرێت. 

ئەو رێنماییانەی تەندروستی واست لەدوای ھۆشدارییەکی رێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە دێت سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا بە ناوی "جەی ئێن وەن" لە بەشێک لە وڵاتان. 
پێشتریش وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو، چیتر پێویستیان بە ھاوردەی ڤاکسینی کۆرۆنا نییە، چونکە نەخۆشییەکە مەترسیدار نەماوە و تەنانەت ئەوکاتەی کۆرۆنا لە لوتکەدا بووە پێشوازی عێراقییەکان لە وەرگرتنی ڤاکسین کەمبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ئەگەرچی لە ئێستادا بڵاوبونەوەی کۆرۆنا وەک حاڵەتێکی ترسناک نەماوە لەسەر تەندروستی جیھانی، بەڵام ڤایرۆسەکە ھێشتا ھەڕەشەیەکی گەورەیە.

ئاشکراشیکرد، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ئاماری توشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسەکە "سارس کۆڤ٢" بەرێژەی ٤٢٪ زیادیکردووە و تەنھا لەو مانگەدا ١٠ ھەزار کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندووە، ئەو کۆرۆنا نوێیە خێراتر بڵاودەبێتەوە و ئەگەری ھەیە بەمزوانە بگاتە عێراق. 

وتیشی، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بەو کۆرۆنا نوێیە تۆمارنەکراوە، نیشانەکانیشی زۆر نزیکن لە پەتایی وەرزی ئاسایی. 

سەیف بەدر دڵنیاییشیدا، ڤاکسینی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا نوێیەکە بەردەستە و سەرجەم ڤاکسینەکان کاران بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسە. وتیشی ھەرکاتێک ئەو کۆرۆنا نوێیە بگاتە عێراق، بە رەسمی رایدەگەیەنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تێدرۆس ئادھانۆم، سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە داوا لە خەڵک دەکات بێ و پشتگوێخستن خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکی تری مەترسیدار لە داھاتودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە ئێستادا زانایان نیگەران کردووە، یەک پرسیارە، “ئەمە کەی ڕوودەدات.

وتیشی، ناتوانین ڕێگە بدەین ھەڵەکانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە، بۆیە لە ئێستادا وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە دانوستاندان، ھەروەھا ڕێککەوتنێکی نوێ ئامادە دەکرێت سەبارەت بە خۆپاراستن لە پەتاکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریازعەبدول ئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاگەیاند، توشبوون بە تای خوێنبەربوون تا ئێستا بەردەوامی ھەیە و ھۆکارەکەشی بۆ جۆرێک لە مێروو گەڕاندەوە کە بە گیانی ئاژەڵانەوەیە، وتیشی، پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ کێشەی ئەم مێرووانە چارەسەر بکات و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەری بگرێتە بەر.

راشیگەیاند، بەھۆی زۆری حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکە لیژنەیەکی ھاوبەشیان پێکھێناوە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە.

بە پێی ئەو ئامارانەش کە بڵاوکراونەتەوە، رۆژانە دوو بۆ سێ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمار دەکرێت و تەنھا لە ھەفتەی رابردوودا ١٢ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سائیر سەبری حسین بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ چوونە ناو رۆژانی ١٠ی موحەرەم کە تیایدا رێژەی سەربڕینی ئاژەڵ زیاد دەکات، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان، کۆمەڵێک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە گۆڕینی جۆری دەرمانی قڕکەر و فراوانکردنی ھەڵمەتەکانی گەڕان و دەرمانڕشتن لە کێلگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ.

وتیشی، لیژنەکەیان داوای لە پارێزگاکان کردووە سەربڕینی ھەڕەمەکی ئاژەڵ قەدەغە بکەن و رێگەنەدەن ئاژەڵ بەشێوەی ھەڕەمەکی سەرببڕدرێت.

بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری راشیگەیاند، تائێستا ٤٢٠ کەس تووشی تای خوێنبەربوون کە ٥٦یان گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە وتارێکیدا لە بەردەم کۆمەڵەی تەندروستی نێودەوڵەتی لە جنێف رایگەیاند، کۆتایی ھاتن و ھەڵوەشاندنەوەی باری نائاسایی و رێکارەکان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانای کۆتایی ھاتنی ڤایرۆسەکە نییە، بەڵکو تائێستا مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و کۆی وڵاتانی جیھانیش ھەیە و پێویستە بەردەوام چاودێرییەکی ورد بکرێت.

وتیشی، پێویستە ھەموو وڵاتانی جیھان ئامادەکاری بکەن بۆ سەرھەڵدانی نەخۆشییەکی نوێ کە پێشبینی دەکرێت زۆر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارتر بێت و بەھۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەسەرجەم وڵاتانی جیھان بگات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرەیدون عەبدولمەلەکی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا حەوت کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە، وتیشی لە ئێستا ٢٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە چوار کەسیان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پابەندنەبوونی خەڵک بە رێکارە تەندروستییەکان بەردەوام بێت، لە رۆژانی داھاتوودا ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە.

ھاوکات حامید بەھرامیان بەرپرسی راگەیاندنی لیژنەی کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە یەک مانگی رابردوودا ١٠ کەس بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستاشدا ١٨ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە باری تەندورستی یەکێکیان ناجێگیرە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە کرماشان جارێکی تر بەرزبووەتەوە و شاری سەنقوریش چووەتە رەوشی سوری کۆرۆناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی توشبووانی ئەنفلۆنزا، لە ئەمریکا ٢٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و تائێستاش زیاتر لە ١٨ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و چاودێری رایگەیاندووە، رۆژ لە دوای رۆژ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە زیاتر دەبێت و بەپێی دواین ئاماریش تائێستا لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٢٦ ملیۆن کەس تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون و زیاتر لە ١٨ ھەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە ١١٧ کەسیان منداڵن و ٢٩٠ ھەزار توشبووش چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنفلۆنزای باڵندە ئەگەری ئەوەی ھەیە تووشی ھەموو کەسێک ببێت، بۆیە پێویستە لە تەمەنی ٦ مانگی بەسەرەوە ھەموو کەسێک سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکات، بە مەبەستی کوتانی ساڵانە کەدژی ئەو جۆرە نەخۆشیانەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە کۆتایی بە باری لەناکاوی تەندروستی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەمریکا دەھێنن و ھەموو ھاوکارییە حکومییەکان بۆ دابینکردنی دەرمان و ھاریکارییە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رادەگرن.

لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری نائاسایی تەندروستی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند و لەوکاتەوە بەردەوامە.

ئەمریکا لە سەرئاستی جیھان پلەی یەکەمی وڵاتانی جیھانی گرتووە لە زۆری ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تائێستا سەروو ١٠٤ ملیۆن و ١٨٣ ھەزار کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و یەک ملیۆن و ١٣٢ ھەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نیاز نیە وا زوو واز لەوڵاتی چین بھێنێت، ھەر لەگەڵ سەرھەڵدانی جارێکی تری لە ھەر شوێنێکی ئەو وڵاتە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە زۆر بەخێرایی رێکاری قورس دەگرنە بەر چونکە تا ئێستا زۆرترین قوربانیان داوە بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە. ئەمجارەش شاری شەنگەھایی گەورە شاری وڵاتی چین بریاریداوە خوێندن لە زۆرینەی خوێندنگەکان بکرێنە ئۆنلاین و لە رۆژی ٢ شەممەشەوە سەرجەم باخچە و دایەنگە و خەڵوەتگەکان دابخرێن.

لەماوەی ئەمساڵدا چەندین جار کۆرۆنا لە چین سەریھەڵداوەتەوە کە لە مانگی نیساندا گەیشتە لوتکە و رێژەی توشبوان زۆربوو، بەڵام وا دیارە ئەمجارە رێژەکە زۆر لەوە زیاتر دەبێت بۆیە دەسەڵاتداران دەستیانکردوە بریاریاندا سەرجەم رێکارەکانی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە دەستپێبکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...678910...12