کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران ئەرێنی و بونیاتنەر بوو
رەوەز
١٢ی نیسانی ٢٠٢٥
کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند کە "گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئەرێنی و بونیادنەر بوون"، ئەمەش دوای ئەو دیدارە دێت کە لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات ئەنجامدرا.
بەپێی راگەیێندراوی کۆشکی سپی، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئێرانی دڵنیاکردۆتەوە کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە راسپێردراوە "بۆئەوەی تا بکرێت، لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکرێن".
راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەو کۆبوونەوەی ئەم رۆ ئەنجامدرا، هەنگاوێکە بۆ بەرەو پێش بردنی هەوڵەکانب بۆ بەدیهێنانی ئەنجامێک کە سودی بۆ هەردوولا هەبێت".
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە: "هەردوولا رێککەوتن شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆببنەوە"و بەردەوامبن لە گفتوگۆ.
ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەهەمان شێوەم گفتوگۆکانی بە بونیادنەر وەسفکرد.