بەڕێوەبەری هاتوچۆی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە نزیکەی 750 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتییەکە دیار نەمابێت. دەشڵێت، "لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە".

حەسەن کەلکانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی باس لە دیارنەمانی 750 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات تەنها دەنگۆیە، لە ئێستادا لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی ئەو هەواڵە.

وتیشی، گومان دەکرێت کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە پارەکەی بردبێت، بەڵام ئەوە تەنها دەنگۆیە و لیژنەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و وردبینین بۆ خستنەرووی راستی بابەتەکە.