کەمێک پێش ئێستا بریندارێکی روداوەکەی سنوری برادۆست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەلەند تەحسینی تەمەن 20 ساڵ، کە یەکێک بوو لەو سێ هاووڵاتییەی بەهۆی "تەقینەوەی گولـلە تۆپێک" لە سنوری برادۆست برینداربوون، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

لە قەزای سیدەكانی سنووری برادۆست، سێ هاوڵاتی لەكاتی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە، گولە تۆپێك پیایاندا تەقیەوە و بە سەختی برینداریكردن، ئەوەش سێیەمین حاڵەتی تەقینەوەی مین و گولە تۆپە لە 12 رۆژی رابردوودا بە هاوڵاتییان لە سنووری ناوچەكە، كە بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش برینداربوون.