سوپای ئیسرائیل و سێنتكۆم پلانی سەربازی هاوبەشیان دژی ئێران پەسەند كرد
رێبین
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا پلانی سەربازیی هاوبەشیان پەسەند كرد وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی روبەڕوبونەوەی سەربازی دژی ئێران.
ئەفسەرێكی باڵای ئیسرائیل بە كەناڵ 13ی ئیسرائیلی راگەیاندووە، تەلئەبیب چاوەڕێی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ئێران.
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەڕای چڕی هەوڵی نێوەندگیرەكان و دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان واشنتۆن و تاران، هێشتا هیچ پێشكەوتنێكیان بەخۆوە نەبینیوە.
بەپێی زانیارییەكانی كەناڵەكە، كێشەی سەرەكیی دانوستانەكان چارەنوسی یۆرانیۆمی پیتێنراوەکەیە، چونکە سەرەڕای پێشنیازەكانی نێوەندگیرەكان بۆ نزیككردنەوەی بۆچونەكان، هەردوولایەنی ئەمریكی و ئێرانی سورن لەسەر هەڵوێستەكانی خۆیان.


