عەباس عراقچی: تا ئەمریکا دان بەهەڵەکانیدا نەنێت، گەروی هورمز ناکرێتەوە
بڵند
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کردنەوەی گەروی هورمز بۆپ ئێران ئاسانە و شتێکی هێندە قورس نییە، بەڵام دەێت پێشوەختە ئەمریکا مەرجەکانیان قبوڵ بکات.
ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تا ئەمریکا دان بەهەڵەکانیدا نەنێت و بەڵێنەکانی پێشووی خۆی جێبەجێنەکات، هیچ چارەسەرێک بۆ رەوشی ئێستای گەروی هورمز نییە.
عراقچی ئاماژەی بەوەکردوە، کردنەوەی گەروی هورمز ئاسانە و هێندەش قورس نییە، ئەگەر ئەمریکا مەرجەکانی تاران جێبەجی بکات.
لەبارەی سەردانەکەی وەفدی قەتەریشەوە، وەزیرەکەی ئێران دەڵێت؛ ئەوە شتێکی هێندە سەرسوڕهێنەرنییە، ناوبژیوانانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوام دێن و دەڕۆن و لە کاتی کۆبونەوەکاندا بیرۆکە و پێشنیاز دەگەیەنن.
ناوبراو جەختیشیکردوەتەوە، هەڵوێستی ئەوان رونە، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن، باس لە گەروی هورمز و کرانەوەی هیچ بایەخێکی نییە.


