عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەقامگیریی دارایی و بانكە حكومییەكاندا، كۆمەڵێك بڕیاری نوێی بۆ ئاسانكردنی دابینكردنی دۆلار و سەقامگیریی نرخ لە بازاڕەكاندا دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، زەیدی بانكی بازرگانیی عیراقی راسپاردووە دۆلار بە نرخی رەسمی بانكی ناوەندی كە هەزار و 520 دینارە بفرۆشێت، هەروەها داوای كردووە كارتی بازرگانان بە هەمان نرخی رەسمی و تا بڕی 100 هەزار دۆلاری مانگانە پارەدار بكرێت.

هاوكات سەرۆك وەزیران فەرمانی كردووە لە ماوەی 24 سەعاتدا  هەژماری بانكی بۆ كۆمپانیا و هاووڵاتییان بكرێتەوە، وەزارەتی دارایش ڕاسپێردراوە ئاسانكاری لە وەرگرتنی باج و گومرگ بكات و لیژنەیەكیش لە ماوەی 72 سەعاتدا پێشنیازی نوێ لەبارەی پێناسی گومرگییەوە ئامادە بكات.