نەوزاد شێخ کامیل: 63 ملیار و 402 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجکرا
دیلان
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 63 ملیار و 402 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجکرا و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەغداد رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەربڕی و بڕی 63 ملیار و 402 ملیۆن دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران نارد.
ئاماژەی بەوەشكر، لەو بڕە پارەیە 22 ملیار و 605 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و 20 ملیار و 921 ملیۆن دینار بۆ هەولێر و 1 ملیار و 876 ملیۆن دینار بۆ دهۆک تەرخان دەکرێت.


