سەرۆكی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە لە ئێستادا بەدوای رێككەوتنەوە بن لەگەڵ تاران بەڵكو هێرشی زیاتری دەكەنە سەر، پێشبینیش دەكات دوای هەڵبژاردنەكانی نیوەی خول جەنگی ئێران بە تەواوی كۆتایی پێبێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا بەدوای رێككەوتنەوە نین لەگەڵ تاران، بەڵكو هێرشی چڕتر و زیاتری دەكەنەسەر، بەڵام ئەوە دەرگای دانوستان داناخات.

وتیشی، لەو باوەڕەدایە، دەستبەجێ دوای هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە مانگی تشرینی دووەم، جەنگی ئێران كۆتایی بێت، چونكە تاران ناتوانێت لەوە زیاتر خۆڕاگر بێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ئاڵۆزییە سەربازییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە ئاستێكی بێپێشینە، بەتایبەت دوای ئامانجگرتنی كەشتییە جەنگی و نەوتهەڵگرەكان لە كەنداو و دەریای عومان، كە تێیدا ئەمریكا چەندین بەلەمی سەربازیی ئێرانی كردووەتە ئامانج.