سەرۆكی پێشوتری گەورەشارەوانیی ئامەد دوایی حەوت ساڵ زیندانیكردن ئازاد كرا
هۆزان
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
پەیامنێری كوردسات نیوز لە توركیا ڕایگەیاند ، سەلچوك مزراكلی، سیاسەتمەداری كورد و سەرۆكی پێشوتری گەورەشارەوانی ئامەد لە دوایی حەوت ساڵ زیندانیكردن، ئەمرۆ لە زیندانی شاری ئەدیرنە ئازادكرا.
سەلچوك مزراكلی ماوەی 6 ساڵ لە زیندانی ئەدیرنە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆكی پێشووی هەدەپە بووە .
سەڵچوك مزراكلی لە ساڵی 2019 وەكوو سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام لەجێگەی ئەو قەیووم سەپێنرا و دواتر لە هەمان ساڵدا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە دەستگیر كرا .



