کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
بڵند
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ و سبەینێش پلەکانی گەرما نزمدەبەنەوە، حاجی ئۆمەران بە 27 پلە ساردترین و گەرمیان بە 40 پلەی سیلسیز گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی هەرێم دەڵێت؛ پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، جگە لە پارێزگای دهۆک زیاتر نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:24 پلەی سیلیزی


