کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە
محەمەد رزگار
١٥ی ئابی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ
بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30پلەی سیلیزی


