لە ئەمڕۆوە سیستمی دابەشكردنی بەنزینی حكومی لە سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بەنزینخانەكانیش بە بەردەوامی كراوە دەبن.

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بەكوردسات نیوزی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە لە سەنتەری شاری سلێمانی لە 10 بەنزینخانە بە بەردەوامی و 24 سەعات بەنزینی 750 دیناری دابەش دەكرێت.

وتیشی، بەهەمان شێوە بەنزینی 750 دیناری بەشێوەیەكی بەردەوام لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینیش دابەش دەكرێت.

بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری كوردسات نیوز، لە چەند رۆژی داهاتوودا پشكی ئیدارەی گەرمیان لە بەنزینی 750 دیناری لە 36 هەزار لیترەوە دەكرێتە 72 هەزار لیتر.

لەم 10 بەنزینخانەیە بەنزینی حکومی دابەش دەکرێت:

پێشەوا، سلێمانی نوێ، کازیوە، کانی گۆران، شاوان، تاسلوجە، رەهێڵ، هەڵەبجە تانجەرۆ، دایک ، برایەتی هەمیشەیی.