وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نەدراوە.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریكا یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی پێشێلكردووە، جارێكی تر شاهیدی دەستپێكردنەوەی ململانێكان بوون، بەڵام شتێك نەبوو بە ناوی ئاگربەست تائێستا پێویستی بە درێژكردنەوە هەبێت، بەڵكوو كۆتایی شەڕەكە شێوازێكی نوێی وەرگرتووە.

وتیشی، نێوەندگیرەکان، قەتەر و پاكستان، پەیام ئاڵوگۆڕ دەكەن و لە پەیوەندیدان، بەڵام ئەوە بە هیچ شێوەیەك بە واتای دانوستان نییە. تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا.

سەبارەت بە دانوستانی نێوان ئێران و عومان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دانوستان لەگەڵ عومان بەردەوامە، ئەوە گفتوگۆیەكی تەواو جیاوازە، باسێكی تەكنیكی پەیوەست بە دیاریكردنی رێگە دەریاییەكانی گەروی هورمزە بۆ هاتوچۆی كەشتی، دەبێت رێگایەكی نوێ دیاری بكرێت. لە ئێستادا سەرقاڵی كردنەوەی رێگایەكی كاتیین و لە قۆناغەكانی داهاتوودا دەبێتە رێگای كۆتایی.