بەنزینی نوێ دەگاتە سلێمانی و سبەینێ دابەشکردنی دەستپێدەکات
لاوەند سالار حەمەد
١٤ی ئابی ٢٠٢٦
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: ئەمشەو بەنزینی نوێ دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لە سبەینێوە پرۆسەی دابەشکردنی دەستپێدەکات.
بەهەمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند: "ئەمشەو بەنزینی نوێ دەگاتە شاری سلێمانی و سبەینێ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین دەستپێدەکات و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی راستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات."
پرۆسەی دابەشکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
ناو سەنتەری شاری سلێمانی: لە نێوان 10 تا 15 وێستگە بەنزینی تێدا دابەش دەکرێت.
قەزا و ناحییەکان: لە نێوان 15 تا 20 وێستگە بەنزینیان بەسەردا دابەش دەکرێت.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای سبەینێوە چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ rەوشەکە دەکرێت و پرۆسەکە بەرەو زۆرتربوون و فراوانبوون دەچێت، بە جۆرێک کە سەرجەم قەزا، ناحییە و ناوچەکانی تری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە.

