لە تورکیا تەنها لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا زیاتر لە 200 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە
ساکۆ سمکۆ
١٤ی ئابی ٢٠٢٦
راپۆرتێکی ئەنجومەنی کرێکارانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، تەنها لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا لانیکەم 214 کرێکار لە باکوری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی کار و تەندروستیی کرێکاران رایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵدا لە تورکیا لانی کەم 214 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 23 کەسـیان ژن و منداڵن.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، لەناو ئەو ژمارەیەی گیانلەدەستدانی کرێکاراندا، 11کەسیان ژن و 12یان منداڵ و 14ـی دیکەشیان پەنابەر بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کرێکارەکان زیاتر بەهۆی روداوی هاتوچۆ، کەوتنە ژێر دارپەردووی باڵەخانەکان و کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، گیانیان لەدەستداوە.


