کەشناسی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
بڵند
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ و سبەینێش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، گەرمیان بە 44 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 30 پلەی سیلیزی ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و زۆربەی ناوچەکانیش لە سەرو 40 پلەی سیلیزیەوە دەبن.
کەشناسی دەڵێت؛ ئەمڕۆ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە و لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، ئاماژەی بەوەکردوە نیزک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە؛
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:40 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:30 پلەی سیلیزی



