ئۆتۆمبێلێک لە چیای ماکۆک سووتا و کەسێک لە ناویدا گیانی لەدەستدا
سەوسەن سەید
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئۆتۆمبێلێکی جۆری "نیسان سەنی" لە چیای ماکۆک لە سنووری قەزای حاجیاوا سووتا، بەو هۆیەشەوە کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بە تەواوی سووتاوە و تا ئێستا ناسنامەی نەزانراوە.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بۆ کوردسات نیوزی راگەیاند: تیمەکانیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری سووتانی ئۆتۆمبێلەکە و گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە دەستپێکردووە.
نوێدەکرێتەوە..


