یەکێتی و پارتی لە هەولێر پرسی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنیان تاوتوێ کرد
بڵند
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی باڵای مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند، سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە پارێزگای هەولێر کرد.
وەفدەکەی یەکێتی لەلایەن د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی و ئەندامانی مەکتەکەیەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی، برایەتی و پێکەوەکارکردن کرایەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و روبەڕوبوونەوەی رەوشی ئێستای ناوچەکە.
رێباز بێرکۆتی ئاماژەی بەوە دا، کە سەردانەکەیان بە مەبەستی تەبایی و یەکڕیزی بووە و رۆڵی میدیاکانیشی لە سەرخستنی ئەو پرۆسەیەدا بە گرنگ زانی؛ لە بەرانبەردا، پشتیوان سادق جەختی لە پەیوەندییە مێژوویی و رونەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و دووپاتی کردەوە، کە بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکانیان.


