میدیاکانی ئیسرائیل: نەتنیاهۆ کۆبوونەوەی کابینەکەی بۆ پەناگەیەکی ژێر زەوی گواستەوە
سەوسەن سەید
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
کۆبوونەوەی حکومەت نەتیاهۆ و کابینەی بچووککراوەی ئەمنی ئیسرائیل (کابینەی جەنگ) بە شێوەیەکی لەناکاوی گوازراوەتەوە بۆ پەناگەیەکی قایمکراو و شوێنێکی ئارامی ژێر زەوی، ئەوەش لەسەر رێنمایی توند و فەرمانی راستەوخۆی بەرپرسانی ئەمنی.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی جەختی کردەوە: ئەم رێکارە لەسەر پاشخانی هەڵکشانی ئاڵۆزییە سەربازی و ئەمنییەکان لەگەڵ ئێران گیراوەتە بەر.
کۆبوونەوەکە گوازراوەتەوە بۆ دامەزراوەیەکی ئاڵۆز و قایمکراوی ژێر زەوی (سەنتەری بەڕێوەبردنی نیشتمانی)، کە هەمان ئەو شوێنەیە پێشتر بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە هەستیارەکان دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی (شەمشێرە ئاسنینییەکان) لە غەززە پشتی پێ بەسترا بوو.
ئەم پێشهاتە ئەمنییە بەپەلەیە پێش سەردانە دیاریکراوەکەی بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن دێت بۆ دیداری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.


