حكومەتی عیراق بوونی بنكە و بارەگایی حوسییەكان لە وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە
سەوسەن سەید
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
حكومەتی عیراق بوونی هەر بنكە و بارەگایەكی حوسییەكان لەناو خاكی وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە و جەخت لەوەدەكاتەوە، بوونی چەكدارانی بیانی پێچەوانەی دەستوورە.
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: هیچ بنكەیەكی حوسیەكان لەسەر خاكی عیراقدا نییە و ئەوانەی باسی دەكەن، هیچ بەڵگەیەكیان نییە و تەنها پشت بە گێڕانەوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەبەستن.
دووپاتیشی كردەوە، عیراق نابێتە شوێنی هێرشكردنە سەر وڵاتانی دروسێ و هیچ گروپێكی چەكدار یش لەخۆ ناگرێت كە بەشداری لە ململانێكاندا بكات.
حەیدەر عەبودی جەختی لەوەشكردەوە، بوونی هەر گروپێكی چەكدار لەناو خاكی عیراقدا پێچەوانەی دەستوورە و حكومەت رێگە بەوە نادات.


