وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: پێویستە زەیدی پابەندی ئەو بەڵێنانە بێت كە بەترەمپی داوە
کەژان
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، پێویستە سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەو بەڵێنانەی بە سەرۆكی ئەمریكای داوە جێبەجێی بكات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنفرانسێكدا جەختیكردەوە، واشنتۆن چاوەڕوان دەكات عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، پابەندی ئەو بەڵێنە بێت كە لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن بە ی سەرۆكی ئەمریكای دابوو، كە ئەوانیش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رێگریكردن لە ئەنجامدانی هەر هێرشێك لە ناو خاكی عیراق، و بنیادنانی هاوبەشییەكی ئەمریكی - عیراقی كە خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بكات.
وتیشی، ئامانجەكانی واشنتۆن نەگۆڕە لە عیراق، ئەویش بریتییە لە عیراقێكی خاوەن سەروەری، ئارام و گەشەكردوو كە پێداویستییەكانی گەلەكەی دابین بكات و بەشداری لە بەهێزكردنی سەقامگیریی ناوچەكەدا بكات.
هاوكات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئێرانی بەوە تۆمەتبار كرد، گروپە چەكدارەكان بۆ تاڵانكردنی سامانەكانی عیراق و هەڕەشەكردن لە سەروەرییەكەی بەكاردەهێنێت.


