وەزارەتی گواستنەوەی عیراق خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆژەکانی گواستنەوەی دەریاوانی، لە رێگەی کردنی هێڵی کەشتیرانیی بەردەوام کە عیراق بە چوار لەو وڵاتانەوە دەبەستێتەوە.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتەکە بە رۆژنامەی ڕەسمیی راگەیاند: وەزارەت پلانی تەواوی داناوە بۆ کارپێکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی دەریاوانی هەرێمی، کە پشت دەبەستێت بە ئاسۆڵێکی هاوچەرخ لە بەلەم کە خاوەندارێتییان دەکات و ژمارەیان 40 دانەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (تەکسیی رووباریدا)، یان ئەوانەی بەمدوایانە وەریگرتوون کە 15 بەلەم و سێ فێریین، ئەمەش بەشدار دەبێت لە دابینکردنی هۆکاری گواستنەوەی ئارام و هاوچەرخ بۆ گەشتیاران، لەگەڵ پشتیوانیکردنی جووڵەی گەشتیاریی دەریاوانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.

روونیشی کردەوە: بەشە هەرە گەورەکەی ئەم هۆکارە دەریاوانییانە تەرخان دەکرێن بۆ ئەرکدارکردنی گەشتی گەشتیاری و بازرگانی بۆ هەردوو وڵاتی کوەیت و ئیمارات و سعودیە، لەگەڵ ئێران، دوای تەواوکردنی پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی تایبەت بە کارپێکردنی ئەم هێڵانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بۆ دەستەبەرکردنی دەستپێکردنی گەشتەکان بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتیی دەریاوانی.