ترەمپ وادەی سەردانەکەی ناتانیاهۆ ئاشکرا دەکات
محەمەد رزگار
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
ناتانیاهۆ سەردانی ئەمریکا دەکات و لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکا دەکات.
لە میانی وتارێکیدا لە ئاهەنگی شانی دانیشتنی رۆژنامەنووسانی کۆشکی سپی، ترەمپ رەخنەی توندی لە چاک شومەر، رابەری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران گرت و بە "فەلەستینی" وەسفی کرد، ترەمپ بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە وتی: "بەیانی جلوبەرگێکی جوانی فەلەستینی بۆ شومەر دەنێرم، تا بتوانێت لە رۆژانی داهاتوودا بەو شێوازە پێشوازی لە بینینی ناتانیاهۆ بکات کاتێک سەردانی شارەکە دەکات."
لە لایەکی ترەوە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، ناتانیاهۆ رۆژی دووشەممە سەردانی واشنتۆن دەکات و رۆژی سێشەممە لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ناتانیاهۆ بەشداری لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سیناتۆر لینزسی گراهام دەکات.
لەلایکەی دیکەوە، ماڵپەڕی ئەكسیۆس ئاشكرایكرد، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا سەردانەكەی بۆ ئەمریكا دەستپێدەكات و لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.


