ئەمریكا باجی گومرگی بەسەر 60 وڵاتی هاوبەشی بازرگانیدا سەپاند و رێژەی باجەكەش لەنێوان 10% بۆ 12.5%ـە.

جەیمسۆن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا بەهۆی نیگەرانییەكانی لەو بەرهەمانەی بە كاری زۆرەملێ بەرهەم دەهێنرێن، باجی گومرگی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیدا سەپاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، باجی گومرگییەكە لەنێوان 10% بۆ 12.5%ـایە و چین و هیندستان و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەگرێتەوە.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، دادگای باڵای ئەمریكا بەشێكی زۆری ئەو رسوماتانەی هەڵوەشاندەوە كە  ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەسەر وڵاتاندا سەپاندی .