دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشکرای کرد کە تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان دەکات بۆ سەر ئێران، جەختیشی کردەوە لەسەر ئامادەیی بۆ دانانی ئەو بڕیارە.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی دەنگوباسی ئەکسیۆس رایگەیاند: بە جددی تاوتوێی دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە جەنگییە بەرفراوانەکان دەکەم دژی ئێران، بە شێوازێک کە گەورەتر بێت لەوەی پێشتر هەبووە.

ناوبراو وتیشی: لە ئان و سات و لە ئاستی بڕیاردانی کۆتاییدام سەبارەت بەو هێرشە، هەروەها ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەنجامدانی بە تەواوی ئامادەن.