تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، رۆمان گۆفمان، بەڕێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل_ موساد، دوو هەفتە لەمەوبەر لە سەردانێكیدا بۆ واشنتۆن لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ كۆبۆتەوە و زانیاریی هەواڵگریی وردی لەسەر ئێران پێشكەش كردوون.

تۆرەكە راشیگەیاندووە، گۆفمان زانیاریی هەواڵگریی لەسەر یۆرانیۆم، ئابووریی ئێران و چیای فەئس پێشكەش كردووە كە پەیوەندیی بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە هەیە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە سەرچاوەی جیاوازەوە گواستوویەتیەوە، راتكلیف بە یەكێك لە كەسایەتییە نزیكەكانی ترەمپ دەزانرێت و یەكێكە لە سەرسەختترین ڕەخنەگران و گومانكاران بەرامبەر ئەو لێكتێگەیشتنەی لە 18ی حوزەیرانی ڕابردوودا لەگەڵ ئێران ئەنجامدرا.