بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز، شەپۆلی گەرمای توندی مانگی حوزەیران لە ئەوروپا، بڕی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی لە یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا بە نزیکەی نۆ ملیۆن تۆن کەمکردۆتەوە، کە ئەمەش زیانێکی دارایی بە بەهای زیاتر لە 2.1ملیار یۆرۆ لە کەرتی کشتوکاڵ داوە.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی بازرگانانی دانەوێڵەی ئەوروپی (Coceral)، بەهای پێشبینیکراوی بەروبوومەکانی گەنم، جۆ، گەنمەشامی و دانەوێڵەکانی تر بە رێژەی 5٪ بەراورد بە خەمڵاندنەکانی پێشوو دابەزیوە، بەجۆرێک پێشبینییەکانی بەرهەمهێنانی گەنمەشامی لە یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا لە 57.2 ملیۆن تۆنەوە بۆ 52.7 ملیۆن تۆن دابەزیوە.

لە روی گۆڕانکارییە هەرێمییەکانەوە، فەرەنسا گەورەترین زەرەرمەندی ئەم شەپۆلە بووە؛ بەجۆرێک پێشبینیی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لەو وڵاتەدا 4.1 ملیۆن تۆن کەمی کردووە، کە یەکسانە بە زیانی 891 ملیۆن یۆرۆ و زۆربەی ئەم زیانەش بەر بەروبوومی گەنمەشامی کەوتووە.

 ئەم زیانە داراییانە لە کاتێکدایە کە نیوەی دووەمی مانگی حوزەیران ئەوروپا تووشی شەپۆلێکی گەرمای بێپێشینە بووەوە و پلەکانی گەرما لە چەندین وڵاتی رۆژئاوای ئەوروپا 40 پلەی سیلیزییان تێپەڕاند.

شیارییەکانی رێکخراوی "Coceral" لە راپۆرتەکەی فاینەنشاڵ تایمزدا ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامیی ئەم دیاردە کەشوهەواییە توندانە گوشارەکان لەسەر کەرتی کشتوکاڵ زیاتر دەکات و هەڕەشە لە جێگیریی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە دەکات  لە تەواوی کیشوەرەکەدا.