وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: واشنتۆن هەمیشە كراوەیە بۆ دانوستان
هەساو ئەمیر
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
واشنتۆن هۆشداری دەدات لە مەترسییەكانی سەر كەشتیوانیی نێودەوڵەتی و راشیگەیاندووە، وڵاتەكەیان هێشتا كراوەیە بە رووی دانوستاندا.
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، سەرەڕای گرژییەكان، واشنتۆن هێشتا بۆ دانوستان کراوەیە، ئەوەش لەپێناو تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی و هەمیشەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رۆبیۆ وتیشی، ئاستەنگی سەرەكی لەبەردەم رێڕەوی دیپلۆماسیدا ئەوەیە كە تاران لە ئەنجامدانی گفتوگۆكاندا جدی نییە.
لەلایەکەوە، هۆشداری دەدات لەوەی گەمارۆدان یان پەكخستنی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكان مەترسیدارە و لێكەوتەكانی تەواوی ئاسیا و ئابوری جیهان دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە جەختی لەوەكردەوە، هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئازادیی كەشتیوانی بەتایبەت لە گەروی هورمز، زنجیرەی دابینكردن و بازرگانیی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە ئەمریكا رێگەی بەوە نادات.


