كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی لێخۆشبون لە سزای هاتوچۆ و پارەی كەڵەكەبووی كارەبا و مۆڵەتی بێ موچەی فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، سێ بڕگەی سەرەكی تاوتوێدەكرێت كە  بریتین لە پێشنیازێكی وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێخۆشبونی سەرپێچی هاتوچۆ و خستنەرووی راپۆرتێك بە بارودۆخی نەوت و سوتەمەنی. 

تەوەری دووەمیش  تایبەتەبە بڕیاردان لەسەر پێشنیازی كارئاسانی بۆ پێدانەوەی قەرزی كەڵەكەبوی پارەی كارەبا لە لایەن هاووڵاتیان
 لە تەوەری سێ هەمیشدا، باس لە رێكخستنەوەی پێدانی مۆڵەتی بێ موچە بە مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرێوەدەچێت
ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی سێ بڕگەی سەرەكی دەكات